پێنووسێك بۆ دوارۆژ
لەچەندین بابەتدا ئاماژەمان بەپێنووسی دیجیتالی و ئەركەكانی كردووە، پێنووسی جۆری WACOM REALISM پێنووسێكی دیجیتالی هۆشمەندە كە بەكارهێنەرانی دەتوانن بەهۆیەوە ئەو ڕەنگانەی كە لەجیهانی واقیعدا هەن سكان بكەن. بۆ نموونە تۆ بۆ نووسینێك یان بۆ كێشانی وێنەیەك پێویستت بەڕەنگی دەم و چاو یان گەڵا و گوڵێكی سروشتییە، بەهۆی پێنووسەكەوە دەتوانی وێنەكە وەربگری و بۆ شوێنی مەبەست بەكاری بهێنی.
خاڵی جێگای سەرنج لەم پێنووسەدا ئەوەیە كە وزەی پێویست بۆ كاركردنی لەگەرمی دەستی بەكارهێنەرەكەی وەردەگرێت. هەروەها بەهۆی سیتسەمی بلوتوس و سیستەمی وایەرلەیس واتە Wi-fi دەكرێت وەك قەڵەمێكی هۆشمەند لەئامێرەكانی وەك تەبلێت و مۆبایل و لاپتۆپ سوودی لێوەربگری.
