فلاش داك پــــردێــك له نێوان كامێـــرا و مۆبایلدا

فلاش داك  پــــردێــك له نێوان كامێـــرا و مۆبایلدا
كامێرادیجیتالییە هۆشمەندەكان ڕۆژ بەرۆژ توانایی و ئامێری نوێی تایبەت بەخۆیان زیاد دەبێت، بەهۆی ئەو تەكنۆلۆژییە نوێیانەوە دەكرێت سوودی زیاتر لەكامێراكان ببینی.
لەپێشانگای تەكنۆلۆژیای نوێی ساڵانە كە لەلاس و فیگاس بەڕێوەچوو، ئامێرێكی تایبەت بەكامێرا DSLRـەكان نیشاندرا، كە پردێكە لەنێوان ئایفۆن و مۆبایلە هۆشمەندەكان و كامێرادا.
ئامێرەكە كە بەFlash Dock ناسراوە، شوێنێكە بۆ دانانی مۆبایلی هۆشمەند كە بەهۆیەوە دەكرێت هاندەكە زیاتر ڕێك بخەی. دەكرێت لەنێوان ئەو دوو ئامێرەدا پێوەندییەكانی ئینتەرنێت، بلوتوس و فیلم هەڵگرتنەوە ئەكتیڤ بكەی.
خاڵی بەرچاو لەو ئامێرەدا ئەوەیە كە لەكاتی نەبوونی فلاش یا پرۆژكتۆر بۆ وێنەگرتن، دەكرێت لەفلاشی هاندەكە لەبری فلاشی كامێراكە سوود وەربگری.
Top