ده سكێكی گه یم بۆ پـــــــــــــــــــله ی3 و Xbox360
ئامێرەكە گەلێك دوگمەی زیاتری لەهاوشێوەكانی خۆی هەیە بوونی ئەو دوگمانەش دەبنە هۆی ئەوەی كە یارمەتیدەرێكی باش بێت بۆ گەمەكەرە.
دەسكی گەمەكە كە بەAvenger Elite ناسراوە زیاتر بۆ گەمەی لەنێوان دوو یان چەند یاریزانێك دەبێت، هەروەها بۆ ئەوانەی كە تازەش فێری گەمە دەبن یارمەتیدەرێكی باشە.
ئامێرەكە لەچەند مادەیەك پێكهاتووە كە لەگەڵ سیستەمی تەندروستی مرۆڤ دەگونجێت و كاریگەری خراپی بۆ سەر پێست نییە، هەرچەندە ئامێرەكە بۆ كەسانی پسپۆر لەبواری گەمەدا بەرهەمهاتووە، بەڵام كەسانی تازەكاریش بەئاسانی دەتوانن سوودی لێوەربگرن.
