خزمه تگوزارییه كی نـوێ و گرنگ له گوگڵدا
كۆمپانیا گوگڵ بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە لەمێژە لەهەوڵدایە هاردێكی ئەنتەرنێتی واتە شوێنێك بۆ هەڵگرتنی داتاكانت لەئینتەرنێتدا كە وەك هاردی كۆمپیوتەرەكەت دەچێت، بەرهەم بێنێ، لەم ڕۆژانەدا هەوڵەكە سەركەوت و Google drive بەرهەم هات، بەهۆی گوگڵ درایڤەوە دەتوانی دەق و دوكیۆمنێتەكانت، وێنە و فیلمەكانت لەنەمان بپارێزی.. گوگڵ تەنیا 5 گیگا بەخۆڕایی شوێنت دەداتێ كە شتە گرنگەكانتی تێدا هەڵبگری و زیاتر لەوە دەبێ بیكڕی... دڵنیا بن هەر ڕووداوێك بەسەر كۆمپیوتەر یا مۆبایلەكەت یا تەبلێتەكەت هات ئیدی بابەتە گرنگەكانت هەر وەك خۆیان دەمێننەوە. هەرچەندە ئێستا ئەو شوێنەی كە بەخۆڕاییە ئەكتیڤ نەبووە و گوگڵ بەڵێنی داوە بەم زووانە ئەكتیڤی بكات، بەهۆیەوە دەتوانی 30 جۆرە فۆرمات وەك ڤیدیۆ، فۆتۆشۆپ، دیزاین، بەبێ ئەوەی كە لەسەر كۆمپیوتەرەكەت ئەو پرۆگرامانە هەبن بیانكەیەوە.
