كۆمپانیای سۆنی ئه‌ریكسۆن كه پێشووتر یه‌كێك بوو له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنی مۆبایل و له دوو كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی و ئه‌ریسكۆنی سویدی پێكهاتبوو، له‌م دواییه‌دا كۆمپانیاكان لێكجیابوونه‌وه، به‌ڵام به‌رله جیابوونه‌وه له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلدا، مۆبایلی هۆشمه‌ندی به‌هێزیان خسته بازاڕ، یه‌كێك له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان مۆبایلی Xperia playیه. هاندی هۆشمه‌ندی ناوبراو به‌پێی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی باشترین هاندی هۆشمه‌ندی كۆمپانیاكه‌یه و وه‌ك باشترین هاندی تایبه‌ت به‌گه‌مه له جیهاندا ده‌یناسێنێ. به‌پێی دیزاینی هانده‌كه كاتێك لێكده‌كرێته‌وه به‌شی تایبه‌ت به‌گه‌مه‌ی هانده‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و هانده‌دا نزیكه‌ی 150 یاری ئه‌لكترۆنی هه‌یه.