ئایا كتێبی ئه لكترۆنی شوێنی كتێبی كاغه ز ده گرێته وه؟
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن بنكه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه خوێنه‌ری كتێبی ئه‌لكترۆنی زۆرتره، له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له‌سه‌ر 2000كه‌س ئه‌نجامدراوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ركامیان 24 كتێبی ئه‌لكترۆنیان له‌ساڵدا خوێندۆته‌وه، به‌ڵام خوێنه‌ری كتێبی كاغه‌ز به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 15 كتێبیان خوێندۆته‌وه. ئه‌وانه‌ی كتێبی ئه‌لكترۆنیان خوێندۆته‌وه له‌سه‌ر چ ئامێرێك خوێندوویانه‌ته‌وه؟ 42% له سه‌ر كۆمپیوته‌ر كتێبیان خوێندۆته‌وه، 41% له‌سه‌ر ئامێری كتێبخوێندنه‌وه‌ی ئه‌لكترۆنی خوێندوویانه‌ته‌وه. ئه‌وانی تریش له‌سه‌ر مۆبایل خوێندوویانه‌ته‌وه. خوێنه‌ری به‌ڕێز ئێوه له ساڵی رابردوودا چه‌ند كتێبتان خوێندۆته‌وه، كتێب خوێندنه‌وه به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی له‌لات چێژی زیاتره یان كتێب خوێندنه‌وه‌ی ئاسایی..
