سایتێك بۆ فێربوونی زمان

سایتێك بۆ فێربوونی زمان
فێربوونی زمان بۆ مرۆڤ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ فۆلكلۆری گه‌لی كوردیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ «چه‌نده‌ زمان بزانی ئه‌وه‌نده‌ مرۆڤه‌ی» فێربوونی زمان به‌ زۆر شێواز ده‌كرێت وه‌ك: به‌شداریكردنی كردن له‌ كۆرسێكی فێربووندا یان له‌ رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له‌ پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ فێربوونی زمان. یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و شێوازانه‌، سوودوه‌رگرتن له‌ ئینته‌رنێته‌. گه‌لێك سایت هه‌ن كه‌ ئه‌ركیان فێركردنی زمانه‌ به‌تایبه‌تی زمانی ئینگلیزی كه‌ وه‌ك زمانی یه‌كه‌می جیهان ناسراوه‌. سایتی www.livemocha.com سایتێكی زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ له‌م بواره‌دا نزیكه‌ی 12 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر له‌ 195 وڵاتی جیهان تێیدا ئه‌ندامن، له‌ زۆربه‌ی زمانه‌ زیندووه‌كانی جیهان پشتیوانی ده‌كات. به‌ تۆماركردنی ناوی خۆت له‌و سایته‌دا ده‌توانی له‌ خوله‌كانی فێربوون به‌شێوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ و نووسین فێری زمان و رێنووسی زمانی مه‌به‌ستت بیت، هه‌روه‌ها ده‌توانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی سایته‌كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین چات بكه‌ی.
Top