ساڵێك ده‌بێت كه پرۆژه‌ی هونه‌ری گوگل به‌ناوی (Google art project) ده‌ستی به‌كار كردووه كه ئه‌وكات نزیكه‌ی هه‌زار به‌رهه‌می هونه‌ری له‌خۆگرتبوو، ئێستا ئه‌و رێژه‌یه زۆر زیاتر بووه و گه‌یشتۆته سی هه‌زار به‌رهه‌می ناوازه‌و به نرخ. گه‌ر تۆ یه‌كێكی له ئۆگران و لایه‌نگرانی هونه‌ر و به ئاواتی تابلۆ به‌ناوبانگ و ناوازه‌كانی جیهان له‌نزیكه‌وه ببینی، ده‌توانی له گوگل ئارتدا به باشترین كوالیتی سه‌یری بكه‌ی. له‌سه‌ره‌تادا ته‌نیا 17 مۆزه‌خانه‌ی تێدابوو، ئێستا نزیكه‌ی 151 مۆزه‌خانه و گه‌له‌ری تابلۆ به‌ناوبانگه‌كان له چل وڵاتی جیهانی له‌و پرۆژه‌یه‌دایه.