تەبلێت ئەو ئامێرەیە كە بابەتێكی زۆرمان تایبەت بەو لەو فایلی ئایتیدا بڵاوكردۆتەوە، ئەو ئامێرەیە كە ڕەنگە لەداهاتوودا شوێنی لاپتۆپ و مۆبایل بگرێتەوە، چونكە لەیەك كاتدا قەبارەیەكی بچووكی هەیەو ئەو دوو ئامێرانە لەخۆدەگرێت.. تەبلێتەكان سایز و توانا و دیزاینیان وەك لاپتۆپ جۆراوجۆرە.. تەبلێتی جۆری View pad 10S یەكێكە لەو تەبلێتانە كە هەم هەرزانباییە و هەم كێشی كەمی هەیە و خاوەنی كارتی گرافیكی زۆر بەهێزە. شاشەكەی لەمسییه و 10 ئینجە. سیستەمی بلوتوسی لەسەرە، كەلێنی HDMI هەیە و كارت میمۆری 16 گیگابایتە. بەهۆی كەلێنی HDMIیەوە بەئاسانی دەتوانی ڤیدیۆییەكان بەFull HD لەسەر تەلەڤزیۆن سەیر بكەی. كەلێنی USBيش ئەو هەڵە دەڕەخسێنێ كە فلاش میمۆری، ماوس و كیبۆرد لەسەر تەبلێتەكە دابنێی. تەبلێتەكە دەتوانرێت سیمكارتی لەسەر دابندرێت. هەروەها تۆڕی وایەرلەیسی GPRS, WiFiو بلوتوسی هەیە.