داهێنانی ریمۆت كۆنترۆڵێك كه فه‌رمانه‌كانی به ده‌نگ ئه‌نجام بدات، زۆر له‌مێژه نییه له جیهانی دیجیتالیدا باسی لێوه‌ده‌كرێت و كۆمپانیای ئه‌پڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌مباره‌وه نا و به‌م دواییه‌ش كۆمپانیای پاناسۆنێك كه كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و له به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ئه‌لكترۆنیدا مێژوویه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه هه‌نگاوی ناوه. كۆمپانیای ناوبراو به‌م دواییه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی نابینایان كاری دانیشتووه و هه‌وڵیداوه سیسته‌مێكی ده‌نگی به‌رهه‌م بهێنێت كه‌له سه‌ر تیڤیه هۆشمه‌نده‌كانی ناسراو به viera دابندرێن.
سیسته‌می ریمۆت كۆنترۆڵی ده‌نگی ئه‌و هه‌له بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌ڕه‌خسێنێ تا به‌رزی و نزمی ده‌نگی ته‌له‌ڤزیۆن، گۆڕینی كه‌ناڵه‌كان، تۆماركردنی پرۆگرامی كه‌ناڵێك و چه‌ندین ئه‌ركی دیكه ته‌نیا به ده‌نگ ئه‌نجام بدات.