كۆمپیوته رێكی سێ ره هه ندی سه رنج راكێش

كۆمپیوته رێكی سێ ره هه ندی سه رنج راكێش
گەر چاوێك بەجیهانی تەكنۆلۆژیای دیجیتالی سەردەم وەك مۆبایلە هۆشمەندەكان، تەبلێت، تەلەڤزیۆنی هۆشمەند و ئامێرێكی دیكەی دیجیتالیدا بخشێنین، دەبینین گۆڕانكارییەكان زۆر بەخێرایی ڕوودەدەن. جیهانی كۆمپیوتەریش جیاواز نییە لەتەكنۆلۆژیای دیكە، لەم ماوەیەدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت زۆرێك لەكۆمپیوتەری سێ ڕەهەندی بەرهەم هێناوە كە مرۆڤ سەری لەو داهێنانە سوڕ دەمێنێ.
كۆمپیوتەرە سێ ڕەهەندییەكە تەواو شەفافە وەك شووشەیەكی ڕوون دەچێت. بەكارهێنەر دەتوانێت دەستەكانی لەناو شاشەكەدا بگێڕێ، ئەو شتانەی كە لەسەر شاشەكە نیشان دەدرێن بەشێوەیەكی مەجازی لەمسیان بكات و تەنانەت بیانجوڵێنێ. هەروەها دەتوانێت ڕیزبەندی دانانی ویندۆكانی شاشە بەویستی خۆی بەجوڵەی دەستەكانی بگۆڕێ.
سیستەمە نوێیەكەی مایكرۆسۆفت لەڕاستیدا پێكهاتووە لەتەكنۆلۆژیای OLED و كۆنترۆڵی جوڵەیی Kinect كە كامێرایەك جوڵەی بەكارهێنەرەكە دەناسێ و وێنەی سێ ڕەهەندی بەپێی شوێنی بەكارهێنەرەكە نیشان دەدات.
Top