له چاویلكه كه تدا سه یری لاپه ڕه كانی ئینته رنێت بكه!

له چاویلكه كه تدا سه یری لاپه ڕه كانی ئینته رنێت بكه!
چەندین جار سەبارەت بەداهێنانی چاویلكەی هۆشمەند لەم لاپەڕەی ئایتیدا بابەتمان بڵاوكردۆتەوە، پێدەچێت لەداهاتوویەكی نزیكدا بە بەرفرەیی لەهەموو جیهاندا ببیندرێن، تەنانەت كۆمپانیای گوگڵیش لەم بوارەدا هەنگاوی ناوەو چاویلكەی هۆشمەندی دروست كردووە. لەم دواییەدا كۆمپانیای ئیپسۆنی ژاپۆنی نوێترین چاویلكەی هۆشمەندی بەناوی Moverio BT-100بەرهەم هێناوە كە دەكرێت بڵین یەكەمین چاویلكەی ئەندرۆیدی جیهانە.
بەكارهێنەر دەتوانێت بەهۆی ئەو چاویلكەوە سەیری لاپەڕەكانی ئینتەرنێت بكات و ڤیدیۆ دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندییەكان بەكوالیتی HDـەوە ببینێ. بەو هێدفۆنانەی لەسەر چاویلكەكە هەن دەنگیە پێویستەكان گوێ بداتێ. نیگەرانی ئەوە مەبن لەكاتی سەیركردنی سایتێكی ئینتەرنێت سەرتان لەدیوار بدەن، چونكە جامی چاویلكەكە لەجۆری شەفافە و دەرەوە بەبێ گرفت دەبینی. لەهەمووی سەرنجڕاكێشتر ئەم چاویلكەیە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە كە دەتوانی هەزاران پرۆگرام و گەمەی لەسەردابنێی، چاویلكەكە بۆ خەزنكردنی پرۆگرام و گەمەكان لەمیمۆری كارت سوود وەردەگرێت.
Top