كاغه زی ئه لكترۆنی و داهێنانێكی نوێ

كاغه زی ئه لكترۆنی و داهێنانێكی نوێ
كاغەزی ئەلكترۆنی لەڕاستیدا بەو شاشانە دەگوترێن كە وەك كاغەز تەنكن و وەك كاغەزیش مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، واتە دەنوشتێنەوەو لول دەدرێن، بەداهێنانی ئەو شاشە تەنكانە گۆڕانكارییەك لەبازاڕی كتێبی ئەلكترۆنیدا پێك دێت. كۆمپانیای LG نوێترین كاغەزی ئەلكترۆنی داهێناوە كە دەتوانترێت بنوشتێتەوە. كاغەزە ئەلكترۆنییەكە تەنیا 7 ملم بارستایەتی، كێشی شاشە تەنكەكە تەنیا 14 گرامە. سەرەڕای ئەوەش شاشە تەنكەكە زۆریش مەحكەمە، لەتێستێكدا كە لەسەری كراوە لەبەرزایی 5 مەتر فڕێدراوەتە خوارەوە و هیچیشی لێنەهاتووە.
Top