سایتێك فێری فیته ریت ده كات

سایتێك فێری فیته ریت ده كات
زۆربەی زۆری ئەوانەی خاوەنی ئۆتۆمبێل و سەیارەی خۆیانن، بۆ بچووكترین گرفت و گۆڕینی پارچەیەكی بچووك لەكۆمپیوتەرەكەیان دەستەوستانن و لێی نازانن و پەنا بۆ فیتەر دەبەن، ئەوانەی بۆ یەكجار ڕوویان لەشوێنە پیشەسازییەكانی ئۆتۆمبێل كردووە دەزانن گرفتێك كە لەئۆتۆمبێلەكەیاندابووە ئەوەندە سانا بووە كە ئەگەر هەندێك شارەزاییان هەبا و خۆیان ماندووكردبا، هەر بۆخۆیان چاكیان دەكردەوە.
ئەگەر تۆ یەكێكی لەوانەی حەز دەكەی سەبارەت بەدانانی پارچەكانی و گۆڕینی بەشەكانی ئۆتۆمبێلەكەت شارەزاییت هەبێت سەیری سایتی www.carcarekosk.com بكە. سایتێكی دەوڵەمەندە لەبواری فێركردن ن دانان و گۆڕینی پارچەكانی ئۆتۆمبێلەكەت، ئەویش بەشێوەی گرتەی ڤیدیۆیی. كاتێك سایتەكەتان كردەوە ناوی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلەكە و جۆری ئۆتۆمبێلەكە و ساڵی دەرچوونی ئۆتۆمبێلەكە دەنووسن، پاشان لیستێك لەگرتەی ڤیدیۆیی دەكرێتەوە باسی فێركردنی گۆڕینی پارچەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دەكات.
Top