كامێرای Ubi بچوك و سه رنج راكێش
كامێرای Ubi لەسەری پەنجەكانتان دەخرێت و ئەمە شێوازێكی نوێیە لەوێنەگرتن كە بەشێوەیەكی سادە و ساكار ئەركەكانی ئاسان كردۆتەوە. هەروەك ئاماژەی پێدرا ئێوە دەبێ كامێراكە لەسەری یەكێك لەپەنجەكانتان دابنێن، ئەو پەنجەیە دەبێتە ڕێنوێنی كامێراكە، پاشان بەپەنجەكانی دیكەتان چوارچێوەی وێنەكە دیاری بكەن، كامێراكە هەستەوەرێكی لەگەڵدایە كە مەودای نێوان كامێرا و ئەو دیمەنەی كە وێنەی دەگرێ دیاری دەكات و لەچوارچێوەكەی دەخات.
