كۆمپیوته ری بێ كه یسی سێ ره هه ندی
كۆمپانیای HP كۆمپیوتەرێكی یەكپارچەی بەرهەم هێناوە كە توانای نیشاندانی سێ ڕەهەندی هەیە، كۆمپیوتەرەكە بەجۆری Touch smart 620 ناسراوە، ئەو كۆمپیوتەرە لەراستیدا یەكەمین كۆمپیوتەری یەك پارچە واتە (All in one)یە لەجیهاندا كە سێ ڕەهەندی بێت.
كۆمپیوتەرەكە شاشەكەی 23 ئینجە و نیشاندانەكەی Full HDیە. بۆ ئەوانەی كاری گرافیكی دەكەن یان ئۆگریان بەگەمەكردنی ئەلكترۆنی هەیە، كۆمپیوتەرێكی سەركەوتووە بۆ ئەم بوارانە. شاشەی سێ ڕەهەندییەكە دەتوانرێت تا گۆشەی 60 پلەش بگۆڕدرێت، كامێرایەك كە لەپێشەوەی كۆمپیوتەرەكەیە دەتوانێت فیلمی ڤیدیۆیی سێ ڕەهەندیش نیشان بدات، جگەلەوەش كۆمپیوتەرەكە تیۆنەری تەلەڤزیۆنی هەیە و بەكارهێنەر دەتوانێت وەك تەلەڤزیۆنیش سوودی لێوەربگرێت. پرۆسیسەرەكەی جۆری Core i5ـە و ڕامەكەی 8 گیگابایت و هاردەكەی 1,5 ترابایتە.
