ultrabook چ جۆره كۆمپیوته رێكه؟

ultrabook چ جۆره كۆمپیوته رێكه؟
لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانكارییەكی زۆری بەسەر جیهانی كۆمپیوتەردا هات، لەسەرەتادا لاپتۆپەكان تا ڕاددەیەكی زۆر شوێنیان بەكۆمپیوتەری سەر مێز لەق كرد، بەڵام پێدەچێت لاپتۆپیش زۆر لەشوێنی خۆی نەمێنێتەوە، چونكە كۆمپیوتەری زۆری تەبلێت tablet پێدەچێت شوێنی لاپتۆپ بگرێتەوە، بەڵام ئایا تەبلێت دەتوانێت شوێنگرەوەیەكی باشی لاپتۆپ بێت؟ لەم دواییانەدا كۆمپیوتەری زۆری ئۆلترابووك (ultrabook). هاتۆتە بەرهەم. ئۆلترابووك نەوەیەكی نوێیە لەلاپتۆپ كە سووكتر، تەنكتر، بەهێزتر و خێراترن لەلاپتۆپ. لاپتۆپ و ئولترابووك چ جیاوازییەكیان هەیه؟ بۆ ئەوەی كە لاپتۆپێك وەك ئۆلترابووك بچێت دەبێ ئەو تایبەتمەندییانەی هەبێت.
بارستایی دەبێ كەمتر بێت لە20 ملم. شوێنی DVD نەبێت. لەبەری هارد دیسكی گەورەی دەبێت لەSSD بۆ خوێندنەوەی زانیارییەكان سوود وەربگرێت. پرۆسیسەرەكەی دەبێت لەجۆری پێشكەوتووی Core i5 یا Corei7 بێت. كێشەكەیان دەبێت نەگاتە كیلۆ و نیوێك. باترییەكان دەبێت 5 هەتا 8 كاتژمێر شەحنەكەی دانەبەزێت، هەربۆیە ئەو نەوە نوێیەی لاپتۆپ بەتەواوی شوێنی باوانیان دەگرێتەوە.
Top