ئامێرێك زیاتر له خه یاڵ ده چێت

ئامێرێك زیاتر له خه یاڵ ده چێت
كۆمپیوتەری جاڵجاڵوكە، یان بەواتا ئینگلیزیەكەی «computer spider». لەلایەن كۆمپانیایەكی سویدییەوە تەنیا بیرۆكەكەی داڕێژراوە، هێشتا بەشێوەی به چڕی بەرهەم نەهاتووە. ئەگەر ئەو كۆمپیوتەر بەرهەم بێت ڕەنگە لەداهاتوودا شوێنی مۆبایل، لاپتۆپ و تەنانەت تەلەڤزیۆنیش بگرێتەوە.
كۆمپیوتەرەكە لەشێوەی ئاسایی خۆیدا وەك مۆبایلێك سوودی لێوەردەگیرێت. بەڵام كە لێككرایەوە، سێپایەیەك چێ دەبێت، كەلەودا پرۆژكتەرێك و كیبۆردێكی لەیزەری دەردەكەوێت. لەبەشی پێشەوەی كیبۆردە لەیزەرییەكە دیارە و لەپشتەوەشی ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكە كە لەسەر مێزێك یان دیوارێك دەبێتە شاشە.
هەستەوەرەكانی ئەو كۆمپیوتەرە ئەو توانایەیان هەیە كە شوێن پەنجەی بەكارهێنەرەكە بناسێنن و تاكو بتوانن وەك كیبۆردێكی ڕاستەقینە سوودی لێوەربگیرێت. گەر ئەو بیرۆكەی داهێنانی ئەو هەمەكارەیە سەربگرێت، ڕەنگە شوێنی ئایپاد و ئایفۆن بگرێتەوە.
Top