به هه ر زمانێك حه زت لێ بێ گفتوگۆ بكه

به هه ر زمانێك حه زت لێ بێ گفتوگۆ بكه
پەندێك هەیە دەڵێت چەندە زمان بزانیت، ئەوەندە مرۆڤەی. كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئەو خەونەی بۆ هەموو كەس هێناوەتەدی كە بەهەر زمانێك نیازیان هەیە بتوانن گفتوگۆ بكەن، بەبێ ئەوەی هیچ لەو زمانە بزانی. بەهۆی پرۆگرامی text-to-speech بەكارهێنەر دەتوانێت دەقەكەی خۆی كە بەهەر زمانێك نووسیویەتی بیخاتە ناو سیستەمی كۆمپیوتەر و پاشان هەر ئەو دەقە بەزمانێكی دیكە وەربگێڕێت. جیاوازی ئەو پرۆگرامە لەگەڵ پرۆگرامەكانی دیكە ئەوەیە كە ئەو دەنگەی لەسیستەمەكە دێتەدەر، دەنگێكە كتومت وەك دەنگی خۆت دەچێت. یانی وەك ئەوەی كە تۆ بی بەو زمانە بئاخڤی.
مایكرۆسۆفت دەڵێت ئەو پرۆگرامە پێویستی بەیەك كاتژمێر هەیە تا تۆنی دەنگەكەت بناسێ. پرۆگرامەكە هەتا ئێستا دەتوانێت كرداری وەرگێڕان بۆ 26 زمان ئەنجام بدات، هەرچەند بەداخەوە زمانی كوردی لەڕیزی ئەو زمانانەدا نییە و ڕەنگە لەداهاتوودا بۆی زیاد بكرێت.
Top