كیبۆردی له یزه ری تایبه ت به مۆبایل
كیبۆردی لەیزەری هەرچەندە بەفرەیی پەرەی نەسەندووە، بەڵام چەندین ساڵە بەرهەم هاتووە. لەم دواییانەدا كۆمپانیایەك كیبۆردێكی لەیزەری تایبەت بەمۆبایل و تەبلێت هێنایە بەرهەم. كیبۆردەكە كە هەم وایەرلەیسە و هەم لەیزەرییە بەجۆری TK-PBL042BK ناسراوە، دەكرێت وەك ماوسێكیش سوودی لێوەربگیرێت.
هەروەك لەوێنەكە ڕا دیارە ئەو كیبۆردە تیشكێكی سوور لەسەر مێز یان شوێنێكی تەخت نیشان دەدات، بەكارهێنەر بەداگرتنی هێمای پیتەكە كە بەتیشك لەسەر مێزەكە نیشان دەدرێت دەتوانێت تایب بكات یان فەرمانێك ئەنجام بدات، بەكارهێنەر دەتوانێ بەهۆی ئەو كیبۆردەوە لەخولەكێكدا 350 وشە تایب بكات.
