ئاوێنه ی سیحری دیجیتالی

ئاوێنه ی سیحری دیجیتالی
لەچیرۆكی (دەنكە هەنارە)دا دەبینین كە شاژنی باوەژن ئاوێنەیەكی سیحری هەیە و ڕووداوەكانی بۆ دەگێڕێتەوە. پێدەچێت زانایانی بواری ئایتی ئەم خەیاڵەیان بەڕاست گێڕابێ بەبەرهەم هێنانی ئاوێنەی سیحری دیجیتالی.
ئاوێنەیەكی سیحری بەرهەم هاتووه كە لەتەكنۆلۆژیای سێ ڕەهەندی سوودی وەرگرتووە. ئاوێنەكە لەڕاستیدا تەلەڤزیۆنێكی گەورەی پلاسمای 58 ئینجییە كە چەندین كامێرای فیلمگرتنی لەسەر داندراوە. بە ڕاوەستان لەسەر ئاوێنەكە وێنەیەك لەوكەسەی لەبەرامبەری ڕاوەستاوە نیشان دەدات پاشان ئەو جلوبەرگانەی كە نیازی هەیە دەبەریان بكات بەداگرتنی فەرمانی تایبەت بەجلوبەرگەكە لەسەر ئاوێنەكە وێنەی كەسەكە نیشان دەدات كە جلوبەرگەكەی لەبەردایە. ئەو ئاوێنەیە زیاتر بۆ فرۆشگاكانی جلوبەرگ سوودی لێوەردەگیرێت، ئیدی كڕیار ناچێتە ژوورێك جلەكە دەبەربكات و تاقی بكاتەوە، بگرە هەركە چاوی لەئاوێنەكە كرد و جلوبەرگی مەبەستی خۆی هەڵبژارد لەئاوێنەكەدا بەو جلوبەرگە دەردەكەوێت.
Top