فایله PDFهكانت به كتێب ببینه
بەم دواییە پرۆگرامێك بەناوی Soda 3D FDF Reader بەرهەم هاتووە كە سەرەڕای ئەوەی كە شوێنێكی زۆر لەكۆمپیوتەردا داگیر نەكات، باشترین جێگرەوەیە بۆ پرۆگرامی Adobe reader. پرۆگرامەكە توانای نیشاندانی فایلەكانی PDF بەشێوەی كتێب هەیە. یانی وەك كتێبێك لاپەڕەكان هەڵدەدەیەوە.
پرۆگرامەكە زۆر بەئاسانی فایلە دەقییەكان دەكاتە PDF و هەروەها لەسەر خودی پرۆگرامەكانی word، excel، PowerPoint فەرمانەكانی تایبەت بەو پرۆگرامە دروست دەبن. جگە لەوەش دەتوانێت فایلەPDFـەكانیش بكاتەوە فایلێكی دەق یان وێنە، هەروەها توانای دەستكاری كردنی فایلەكانی PDFیشی هەیە.
