ته بلێتێكی تایبه ت به منداڵان

ته بلێتێكی تایبه ت به منداڵان
كۆمپانیای Archos لەم دواییانە نوێترین تەبلێتی تایبەت بەمنداڵان بەرهەم هێناوە كە بەتەبلێتی جۆری Childpad ناسراوە. تەبلێتێكە پرۆسیسەرێكی یەك گیگاهێرتزی هەیە و ڕامەكەی یەك گیكابایتە. سیستەمی سەر تەبلێتێكە سیستەمی ئەندرۆیدە. شاشەكەی تەواو لەمسییە و سایزەكەی تەنیا 7 ئینجە. تەبلێتێكە هەروەك لەناوەكەی ڕا دیارە تایبەتە بەمنداڵان، چەندین پرۆگرامی تایبەت بەمنداڵانی لەگەڵدایە. هەروەها بەكارهێنەرانی تەبلێتێكە دەتوانن بەهۆی تەبلێتەكەوە سەیری فرۆشگایەك بكەن كە زیاتر لەدە هەزار پرۆگرامی تایبەت بەمنداڵانی تێدایە. جگە لەو تایبەتمەندییانە پرۆگرامی تایبەت بەكۆنترۆڵی منداڵان لەلایەن دایك و باوكیانەوە و هەروەها ئینتەرنێتی تێدایە.
Top