كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنۆلۆژیای نوێ هەمیشە لەڕكابەریدان كە لەمەیدانی بەرهەمهێناندا یەكەمین بۆخۆیان دەستەبەر بكەن، ئەمجارە كۆمپانیای توشیبای ژاپۆنی توانیویەتی تەنكترین تەبلێتی جیهان بەسازیزی شاشەی 10 ئینج و بارستایی تەنیا 7.6 ملم بەرهەم بێنێ. هەرچەندە ماوەیەك پێشتر كۆمپانیا Huawei توانیبووی تەنكترین مۆبایلی هۆشمەند بەرهەم بێنێ. تەبلێتە نوێیەكە كە بەExcite 10 LE ناسراوە سیستەمی بەگەڕخەری ئەندرۆیدی لەسەرە. كێشی تەبلێتەكە تەنیا 535 گرامە و هاردی جۆری 16 و 32 گیگابایتی لەسەرە و كامێراكەی 5 میگاپیكسلە. ئایا هەتا بڵاوكردنەوەی ئەو بابەتە كۆمپانیای توشیبا هەر لەڕیزی بەرهەمهێنانی تەنكترین تەبلێت دەبێت یان نا؟