ئاسۆس سێ ئامێر لەیەك ئامێردا كۆدەكاتەوە

ئاسۆس سێ ئامێر لەیەك ئامێردا كۆدەكاتەوە
لەكوردەواری خۆماندا دەڵێن لەیەكێكیان پرسی، حەزت لەخورمایە یان مێوژ، گوتی “خورمیژ” واتە خورما و مێوژ!! پەدفۆنیش لەجیهانی ئەلكترۆنیدا هەمان خورمیژی كوردییە، واتە مۆبایل و تەبلێت و لاپتۆپێك لەیەك ئامێردا. دیزاینی ئامێرەكە وەك تەبلێتێك دەچێت، بەڵام هەركاتێك حەز بكەی دەتوانی دڵی تەبلێتەكە دەربێنی! كە لەراستیدا مۆبایلەكە و قسەی پێبكەی، یان زۆر بەئاسانی تەبلێتەكە بكەی بەلاپتۆپێكی تەواو!
Padfone خاوەنی شاشەیەكی جۆری super AMOLEDـە. كە لەناو خودی تەبلێتەكەدا مۆبایلێكی هۆشمەندی هەیە كە شاشەكەی 4.3 ئینجە و لەگەڵ شاشەیەكی 10 ئینجی. مۆبایلەكە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە. كامێرایەكی 8 میگاپیكسلی هەیە لەگەڵ میمۆری ناوخۆی كە 16 گیگابایتە و دەكرێتە 64 گیگابایتیش. ئامێری Padfone گشت سیستەمەكانی وایەرلەیسی وەك بلوتوس وای فای...تاد هەیە. جگەلەوەش پێنووسێكی ئەلكترۆنی لەگەڵە كە دەتوانی تەبلێتەكە وەك دەفتەری یادداشت بەكار بێنی. پێنووسەكە هەر ئەركی نووسین ئەنجام نادات بگرە، ئەو كاتەی كە مۆبایلەكە لەناو تەبلتێەكەدایە ڕۆڵی هێدستێك دەبینێ كە دەتوانی بەهۆیەوە وەڵامی پێوەندییەكان بدەیەوە.
Top