فلاش میمۆری ده‌كرێ بڵێین به‌ربڵاوترین و گونجاوترین و كه‌م قه‌باره و كه‌م كێشترین ئامرازی گواستنه‌وه و خه‌زنكردنی داتاكانه. ئێستا ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا بۆ كات به‌سه‌ربردنیش بێته سه‌ر كۆمپیوته‌ر فلاش میمۆری خۆی هه‌یه.. فلاش میمۆری بچووكی دوو گیگابایتی كۆمپانیای ravi rattan جگه له‌وه‌ی كه وه‌ك هه‌ر فلاش میمۆرییه‌كی دیكه داتاكان ده‌گوازێته‌وه، ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌و فلاش میمۆرییه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته سیسته‌می wi-fi به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت فلاش میمۆرییه‌كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك دابنێت كه ئه‌نته‌رنێتی خێرای له‌سه‌ره و به ئاسانی ئه‌نته‌رنێت بۆ لاپ‌تۆپ و مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بگوازێته‌وه.