ریمۆت كۆنترۆڵ یا ماوسی ته له ڤزیۆن

ریمۆت كۆنترۆڵ یا ماوسی ته له ڤزیۆن
ریمۆت كۆنترۆڵ واتە كۆنترۆڵ كردن لەڕێگای دوورەوە هیچ گۆڕانێكی ئەوتۆی بەسەرنەهاتووە و هەمووی پێكهاتووە لەچەندین دوگمەیەك كە بەداگرتنی هەر كام لەدوگمەكان فەرمانێك جێبەجێ دەبێت. بەڵام ڕیمۆت كۆنترۆڵی LG وەك ڕیمۆت كۆنترۆڵێكی سیحری دەچێت، ئەو ڕیمۆت كۆنترۆڵە تایبەتە بەتەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان، لەو ڕیمۆت كۆنترۆڵەدا وەك ماوس دوگمەی (Scroll) ئەو گۆیەی كە لەناوەندی ماوسدا هەیە بەسوڕاندنی بەناو پەیجەكاندا گەشت دەكەی، ئەو دوگمەیە لەو ڕیمۆت كۆنترۆڵەدا هەیە. توانایەكی دیكە كە لەو ڕیمۆت كۆنترۆڵەدا هەیە ئەوەیە كە جوڵەی سیحری پێدەگوترێت، واتە تەنیا بەجوڵانێكی كۆنترۆڵەكە بۆ لای ڕاست یان لای چەپ كەناڵەكە دەگۆڕدرێت. یان لەوەش سەیرتر ئەوەیە كە بۆ نموونە لەكەناڵێك دەگەڕێی كە بەپیتی K دەست پێدەكات، تەنیا ئەوەندە بەسە كە لەسەر كۆنترۆڵەكە بەپەنجەی خۆت پیتەكە بنووسی ئیدی ئۆتۆماتیكی تەلەڤزیۆنەكە دەچێتە سەر ئەو كەناڵە.
توانایی ناسینی دەنگ لەو ڕیمۆت كۆنترۆڵە تایبەتمەندییەكی دیكەیە هەركە بەدەنگی خۆت فەرمانێك بكەی كە پێشتر ئەو فەرمانەت بۆ دانابێت جێبەجێی دەكات، ڕیمۆت كۆنترۆڵەكە گشت دەنگەكان دەناسێتەوە.
Top