ئامێرێكی هۆشمه ند كۆنترۆڵی ئامێره ئه لكترۆنییه كانتان ده كات

ئامێرێكی هۆشمه ند كۆنترۆڵی ئامێره ئه لكترۆنییه كانتان ده كات
كۆنترۆڵی ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی ماڵەوە گەلێكن، وەك كۆنترۆڵی تەلەڤزیۆن، كۆنترۆڵی ڕیسیرڤەر (سەتەلایت) كۆنترۆڵی دیڤیدی...تاد. نە تەنیا بۆ من، بەڵكو بۆ ئێوەش هاتۆتە پێش كە كۆنترۆڵی یەكێك لەئامێرەكانتان ون كردبێ و ماوەیەكی زۆر بەدوایدا گەڕابن، یان مۆبایلەكەتان نەزانی بێ لەكوێ داناوە، دەكرێ بۆ مۆبایل نوكەیەك بكەی و بیدۆزیەوە، بەڵام نوكە بۆ ڕیمۆت كۆنترۆڵەكان ناكرێت.
كۆمپانیای Lumigon بیری لەوەكردۆتەوە و بەداهێنانی ئامێری Lumingon T2 ئەو كێشەیەی چارە كردووە. ئامێرەكە لەراستیدا مۆبایلێكی هۆشمەندی ئەندرۆیە كە هاوكات بەڕیمۆت كۆنترۆڵێكی گشتیش دەژمێردرێت. مۆبایلە هۆشمەندەكە پرۆسیسەری 4.1 گیگاهێرتزە، كامێراكەی 8 میگاپیكسلە. توانای فۆكسی ئۆتۆماتیكی و كوالیتییەكەی زۆر بەرزە. بەڵام ئەوەی ئەو مۆبایلە جیادەكاتەوە لەمۆبایلی دیكە بەشی ڕیمۆت كۆنترۆڵ واتە كۆنترۆڵكردن لەڕێگای دوورەوەیە، ئێوە دەتوانن T2 بەجێگای گشت ڕیمۆت كۆنترۆڵەكانی ماڵەوە بەكار بێنن. وەك ڕیمۆت كۆنترۆڵی تەلەڤزیۆن، ڤیدیۆ، دیڤیدی، سپلێت...تاد. مۆبایلەكە فەرمانی ڕیمۆت كۆنترۆڵەكانی دیكە كۆپی دەكات و لەیادگەی خۆیدا تۆماری دەكات. دەكرێت شوێنی فەرمانەكانیش بگۆڕی.
Top