ئایا له باره ی Pinterestه وه هیچ ده زانی
پێنتەرسێت سایتێكی زۆر تایبەت و تۆڕێكی كۆمەڵایەتی سەرنج ڕاكێشە، ئەدەرسی سایتەكە ئاوایە (pinterest.com) سایتەكە وەك بۆلتن بۆردێكی یان تەختەیەكی ڕیكلام لەشوێنە گشتییەكان دەچێت. هەر وێنەیەك كە لەسایتێكی دیكەدا سەرنجی ڕاكێشاون دەتوانن بەو تەختەیەی هەڵواسن. لەڕاستیدا دەكرێ بڵێن سایتەكە پێكهاتووە لەكۆمەڵێ وێنەی بڕاو لەكتێبە جۆراوجۆرەكان، دەفتەری یادداشتی ڕۆژانە و ئەو وێنانەی كە بەدیواری ژوورەكەتان هەڵیدەواسن بەو سایتە هەڵدەواسرێن. وێنە هەڵواسین لەو سایتەدا زۆر ئاسانە، بەدیاریكردنی هەر وێنەیەك كە لەسایتێكدا سەرنجتان ڕادەكێشت، دیاری بكەن و زۆر بەئاسانی هەڵدەواسرێت. وەك فەیسبووك و یان تۆڕێكی دیكەی كۆمەڵایەتی دەتوانن ڕاوبۆچوونت لەسەر وێنەی كەسانی دیكەش كە هەڵیانواسیوە بدەی. چۆنییەتی هەڵواسینی وێنەكان لەلای یەك و دروستكردنی دیزاینێكی جوان لەوێنەكان بەهرەی خاوەنەكەی دەردەخات، بۆ تاقیكردنەوەش بێت سەرێك لەو سایتە بدە.
