مۆبایلێكی نوكیا كامێــراكه ی 41 میگاپیكسله

مۆبایلێكی نوكیا كامێــراكه ی 41 میگاپیكسله
كۆمپانیای نۆكیا كە ئەمساڵ لەكۆنگرەی مۆبایلدا لەشاری بەرشەلۆنا خەڵاتی یەكەمی وەرگرت، مۆبایلێكی هۆشمەندی بەرهەمهێناوە بەناوی PureView 808. ئەوەی مۆبایلی ناوبراو لەمۆبایلەكانی دیكە جیا دەكاتەوە كامێراكەیەتی كە 41 میگاپیكسلە. (پیكسل بچووكترین خانەیە كە وێنەی لێپێكدێت).
لەڕاستیدا مۆبایلەكە بەكوالیتی 41 میگاپیكسل وێنە ناگرێ، بەڵكو به دروستكردنی 7 پیكسلی نزیك لەپیكسلی وێنەكان، كوالیتی وێنەكان بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر دەباتە سەرێ. دیزاینی مۆبایلەكە جێگای سەرنجە، چونكە كەمتر لەیەك سم بارستایەتی. شاشەكەی 4 ئینجە، ڕامەكەی 512 میگابایتە. جگە لەوەش كامێراكەی گرتەی ڤیدیۆیی بەكوالیتی Full HD دەگرێت.
Top