شه حنكه ره وه یه كی نوێ

شه حنكه ره وه یه كی نوێ
بڕانی وزە لەئامێرە ئەلكترۆنییە دیجیتالییەكان، گرفتێكی سەرەكییە، چونكە هیچ ئامێرێك بەبێ وزە كار ناكات، ئەم گرفتە لەمۆبایلدا بەرچاوترە.. چونكە مۆبایل هەمیشە لەگەڵتدایە. چەندین شێواز بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل بەرهەمهاتوون وەك: شەحنكردنەوە بەتیشكی خۆر، بەوزەی با، بەئاو.. بەئاگر... تاد. بەرهەمهاتنی شەحنكەرەوەی جۆری Continuance باترییەكی شەحنكەرەویه كە سیستەمی USB هەیە و بەسوود وەرگرتن لەو شەحنكەرەوە ئیدی لەشوێنی دوورە كارەبا وەك دارستان و چیا هیچ نیگەرانیەكت نامێنێ. شەحنكەرەوەكە ئەوەندە بچووكە كە لەگیرفاندا جێگای ببێتەوە. شەحنكەرەوەكە بۆ مۆبایلێك هەتا مانگێك شەحنی پێویستی هەیە و جگەلەوەش خودی شەحنكەرەوەكەش بەوزەی كارەبا شەحن دەبێتەوە.
Top