نووسینی یادداشته كانت به قه ڵه می دیجیتالی
چەند ساڵێك دەبێت، چەند جۆرێكی پێنووسی دیجیتالی بەرهەمهاتوون، پێنووسی جۆری Recorder واتە تۆماركەر لەم ماوەیەدا كەوتە بازاڕ، ئەو پێنووسە یادداشت و وتارەكانت بەهۆی سیستەمێكی لەیزەری دەكاتە فایلێكی ئەلكترۆنی و پاشان لەرێگای بلوتوسەوە بۆ كۆمپیوتەر دەگوازرێتەوە.
كۆپییەك لەنووسینەكانت لەمیمۆرییەكی USB كە لەسەرەوەی قەڵەمەكەیە خەزن دەبن. قەڵەمێكی لەم شێوەیە ئامێرێكی بەسوودە بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئەو كەسانەی لەگەڵ نووسین خەریكن، چونكە پێویست ناكات جارێكی دیكە ئەوەی نووسیویانە سەرلەنوێ تایپی بكەنەوە، بەڵكو فایلەكانی سەر قەڵەمەكە كە كۆپیی نووسینەكانە دەخەیە سەر كۆمپیوتەر.
