شەحنكەرەوەی هەتاوی كە لەلایەن XD Modo ئامادەكراوەو بەرهەمهاتووە بە پێوەنووساندن بەجامی پەنجەرە و سوود وەرگرتن لەتیشكی خۆر توانای شەحنكردنەوەی ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی ماڵەوەی هەیە. ئەم شەحنكەرەوە بچووكە بەهۆی وەرگرتنی وزەی خۆر بەدۆستی ژینگە ناسراوە، پانایی 4 ئینجی چوارگۆشەیە و كێشێكی كەمی هەیە. شەحنكەرەوەیەكە نزیكەی 13 كاتژمێری پێدەچێت تا بەتەواوی شەحن دەبێتەوە، بەڵام بۆ ئەو شوێنانەی كە زۆربەی كاتەكان هەتاو هەیە، شەحنكەرەوەیەكی باش و گونجاوە، لەو شەحنكەرەوەیەدا كەلێنی USB و MicroUSB هەیە كە بۆ زۆربەی ئامێرە ئەلكترۆنییە دیجیتالییەكان دەگونجێت. گڵۆپێكی LED لەسەرە كە لەكاتی بەتاڵبووندا سوور دەبێت و لەكاتی پڕ بووندا سەوز نیشان دەدات.