سایتێك تایبه ت به كۆنفرانسی ئۆنلاین

سایتێك تایبه ت به كۆنفرانسی ئۆنلاین
بەستنی كۆنفرانس و كۆبوونەوەی گەورە لەئەنتەرنێتدا تەواو مانای جیهان دەبێتە گوندێكی بچووك لەئەنتەرنێتدا دەبەخشێ، بەو واتایە كە بەشداربووانی كۆنفرانس لەهەر شوێنێكی جیهان بن دەتوانن لەكاتێكی دیاریكراودا كۆببنەوە و قسەو باسەكانیان لەسەر مەبەستێكی دیاریكراو بكەن. سایتی Join.me كە لەلایەن كۆمپانیای LogMeln بەڕێوە دەچێت تایبەتە بەڕێوەبردنی كۆنفرانس لەنێوان 250 بەشداربوودا. لەراستیدا بەهۆی ئەو سایتەوە دەتوانیت 250 كەس لەشوێنێكدا كۆبكەیەوە و كۆنفرانسیان لەگەڵ پێكبێینی، هەروەها دەتوانی ڤیدیۆ و فایلی خۆتان بۆ بەشداربووانی ئەم كۆنفرانسە بەڕێ بكەن. جگەلەوەش گەر پرۆگرامێكی تایبەت كە لەم سایته وەردەگیرێت دابەزێنینە سەر مۆبایلی ئایفۆن و یان مۆبایلەكانی سیستەمی ئەندرۆید دەتوانی بەشێوەیەكی گەڕۆك لەكۆنفرانسەكاندا بەشدار بی.
Top