LG و مۆبایلێكی سێ ره هه ندی تایبه ت

LG و مۆبایلێكی سێ ره هه ندی تایبه ت
پێدەچێت كۆمپانیای LG گۆڕانكارییەكی جددی بكات لەبەرهەمهێنانی مۆبایلدا، بەتایبەتی لەبواری سێ ڕەهەندیدا، ماوەیەك لەمەوبەر كۆمپانیای ناوبراو مۆبایلی جۆری ئۆپتیموس ڤیوی بەرهەم هێنا، ئێستاكە یەكەمین مۆبایلی سێ ڕەهەندی بەرهەم هێناوە كە دەكرێت بەهۆیەوە فایلی ڤیدیۆیی سێ ڕەهەندی دەستكاری بكەی. ناوی مۆبایلەكە LG Optimus 3D coubeیە. بارستایی مۆبایلەكە 6.9 میلمە. خاوەنی دوو پرۆسیسەرە. هاردی ناوخۆی 16 گیگابایتە.
LG ڕای وایە كە ئەمە یەكەمین مۆبایلی جیهانە كە دەتوانرێت بەبێ چاویلكەی سێ ڕهەندی بتوانرێت وێنەو ڤیدیۆییە سێ ڕەهەندییەكان دەستكاری بكات. هەروەها دەتوانرێت بەهۆی كامێرا پێنج میگاپیكسلەكەی كە لەسەر شاشەكەیەتی وێنە بگری و فیلم هەڵبگریەوە.
Top