به هێزترین مازه ربۆردی كۆمپیوته ر
لەم ماوەیەدا مازەربۆردی جۆری Rampage IV Extreme لەزنجیرەی X79 لەگەڵ سیستەمی پرۆسیسەری جۆری sandy bridge E هاتە بەرهەم كە شارەزایانی بواری ئای تی بە بەهێزترین جۆری مازەربۆردی دادەنێن.
مازەربۆردەكە بەهۆی بوونی سیستەمی بەهێزی فێنككەرەوە بەیەكێك لەمازەربۆردە باشەكانی تایبەت بەیاری ئەلكترۆنی دادەنرێت. لەو مازەربۆردەدا دەتوانرێت چوار كارتی گرافیكی دابندرێت. جگە لەوەش تەنیا مازەربۆردەكە كە لەحاڵەتی Turbo mode شەپۆلی گشت پرۆسیسەرەكان دەگەیەنێتە ئەوپەڕی خۆی كە ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی كە كارایی سیستەم بچێتە سەرێ.
