مۆبایل ده بێته وه رگێڕ
سیستەمی وەرگێڕی Docomo سیستەمێكی نوێیە، بەهۆی ئەو سیستەمەوە دەتوانیت لەگەڵ هەركەسێك لەجیهاندا كە زمانی تۆ نازانێ قسە بكەی و خودی مۆبایلەكە قسەكانت وەربگێڕێ، بەڵام ئەو سیستەمە لەكاتی ئێستادا تەنیا بۆ سێ زمانی چینی، كۆریایی و ژاپۆنی ئامادە كراوەو ئەگەر پێشكەوتن بەدەست بهێنێت، بەدڵیناییەوە لەماوەی چەند ساڵی دیكەدا بەكوردیش دەكەوێتە بازاڕ. لەو سیستەمەدا ماوەی قسەكردنەكە تا وەرگێڕانەكە تەنیا 2 چركە بووە كە بۆ قسەكردنێكی ئاسایی ئەوە كاتێكی زۆر نییە.
