ئیمێله كه ت له سه ر ده سكی گه یم بكه وه

ئیمێله كه ت له سه ر ده سكی گه یم بكه وه
گەمەی ئەلكترۆنی لەم سەردەمەدا پانتاییەكی گەورەی لەژیانی مرۆڤ بەتایبەتی ئەوانەی كاتیان هەیە و خوویان بەگەمەكردنەوە گرتووە داگیركردووە. پێشتر ئامێری ئەتاری بوونی هەبوو، دواتر شوێنی ئەتاری پلەی ستەیشن گرتیەوە و ئێستاكە ئامێری Xbox شوێنی پلەستەیشنی گرتۆتەوە.. خاڵێكی هاوبەش لەنێوان ئامێرەكانی دوێنێ و ئەمڕۆدا تەنیا دەسكی گەمەیە كە زۆر گۆڕانكاری بەسەر دیزاینەكەیدا نەهاتووە.. نوێترین دەسكی گەمەی ئامێری Xbox720 لەلایەن مایكرۆسۆفتەوە بەرهەم هاتووە هەروەك دەسكی گەمەی پلەی ستەیشن دەچێت، بەڵام بەتایبەتمەندییەكی جیاوازەوە ئەویش بوونی شاشەیەكی لەمسیە لەسەر دەسكی گەمەكە.
شاشەكە لەڕاستیدا كۆنترۆڵی ئامێرەكە دەكات و لەكاتی سەیركردنی تەلەڤزیۆنیش دەبێتە ڕیمۆت كۆنترۆڵ و لەكاتی سوود وەرگرتن لەئنتەرنێتیش دەبێتە شاشەیەكی كۆمپیوتەر و دەتوانی بەهۆیەوە بچیە سەر تۆڕی ئینتەرنێت و ئیمێلەكانت هەر لەو شاشەیەدا بكەیەوە. تەنانەت دەتوانی یارییەكە لەسەر شاشەكەی دەسكی گەمە ئەنجام بدەی.
Top