دیزاینێكی نوێ بۆ كامێرای دیجیتالی
لەسەر ئەو كامێرایە شوێن بۆ دانانی جۆرەكانی هیدفۆن، مایكرۆفۆن و باتری و میمۆری هەیە. شاشەكە لەسەرەوەی كامێراكەیە. هەرچەندە ئەوە بیرۆكەی داهێنەرەكەیەتی و هێشتاكە بەرهەم نەهاتووە، بەڵام ئەگەر دیزاینەكەی پەسەند بكرێت ڕەنگە لەماوەیەكی نزیكدا كامێرایەكی لەم شێوەیە بكەوێتە بازاڕەوە.
