ته كنه لۆژییه كی نوێ له مۆبایلدا سه رسامتان ده كات

ته كنه لۆژییه كی نوێ له مۆبایلدا سه رسامتان ده كات
مۆبایل كە ئەركی ئەو هەر لە بازنەی پێوەندیكردندا نەماوە و بگرە ئەركی وێنەگرتنیش ئەركێكی دیكەی مۆبایلەو شوێنی كامێرای گرتۆتەوە، چونكە زۆر دیمەن ئەگەر بەمۆبایل نەگیرێن، ئیدی قەت دووبارە نابنەوە.. لەبەر ئەوەی مۆبایل هەمیشە لەبەردەستە.
زۆرجاران بۆتان هاتۆتە پێش كە نیازی ئەوەتان هەبێت وێنەیەك بەمۆبایل بگرن وێنەكە لەشوێنێكی مێژوویی یان سەر شەقام بێت، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی شوێنەكە نەتوانن وێنەیەكی جوان بگرن، كاتێكیش وێنە دەگرن پڕ دەبێت لەو خەڵكانەی كە حەزتان نەدەكرد لەوێنەكەدا دەركەون، تەكنۆلۆژییەكی نوێ ئەو گرفتەی چارەسەر كردووە.
تەكنۆلۆژی Scalado Remove تەكنۆلۆژییەكی نوێیە كە بەهۆیەوە دەتوانی پاش گرتنی وێنەكە هەر دیمەنێكی جوڵاو وەك كەسەكان یان ئۆتۆمبێل لەوێنەكە بسڕیەوە و تەنیا وێنەی خۆتان بمێنێتەوە. بەجۆرێك وا هەست بكرێ كە لەكاتی وێنەگرتندا تەنیا ئێوە لەو شوێنە بوونە.
Top