ماوس لەكۆمپیوتەردا ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت و لەراستیدا دەست و پەنجەی بەكارهێنەرەكەیەتی. لەماوسدا هەمیشە دوو دوگمەی هەبوونە كە بەكلیك ڕاست و كلیك چەپ ناسراون، هەرچەند ماوس هەیە دە دوگمە و زیاتر لەدە دوگمەشی هەیە، بەڵام كۆمپانیای Logitech كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنەری كەلوپەلی ئەلكترۆنییە و ماوسێكی بەرهەم هێناوە كە تەواو لەمسییەو هیچ دوگمەیەكی نییە و لەگەڵ كۆمپیوتەری سەرمێز و لاپتۆپ دەگونجێت، ماوسە لەمسییەكە بەماوسی جۆری M600 ناسراوە.
ماوسی ناوبراو بەهۆی پرۆگرامی Flow Scroll دەتوانرێت ئەركی سكرۆڵ كردنیش بەشێوەی لەمسی ئەنجام بدات، گرفتی ماوسەكە لەوەدایە كە تەنیا بۆ ئەو كەسانە دەگونجێت كە لەدەستی ڕاست سوود وەردەگرن.