به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كه‌مین شت كه له‌سه‌ر دیسكتۆپدا سه‌رنجی بینه‌ر راده‌كێشێ، ئایكۆنه جوان و سه‌رنج راكێشه‌كانن. (ئایكۆن به وێنه‌ی گرافیكی بچووكی پرۆگرام و فایله‌كان ده‌گوترێت). ره‌نگه زۆر جاران هه‌وڵتدابێت كه پرۆگرامێك بدۆزیه‌وه كه بتوانی ئایكۆنی سه‌رنج راكێشی پێ دروست بكه‌ی كه له‌گه‌ڵ ویستی خۆت بگونجێت. پرۆگرامی IconLover یه‌كێك له‌و پرۆگرامه به سوودانه‌یه كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانیت ئایكۆنه‌كانت رێك بخه‌ی، ده‌ستكاریان بكه‌ی یان ئایكۆنی نوێ دروست بكه‌ی، ته‌نانه‌ت زۆر به‌ئاسانی له‌وێنه‌كانی خۆتان ته‌نیا به كلیكێك ئایكۆن دروست ده‌كات.