ئارایشگایەكی دیجیتالی بۆ وێنەكانتان

ئارایشگایەكی دیجیتالی بۆ وێنەكانتان
گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەركیان جوانكردن و ئارایشكردنی وێنەیە، لەپرۆگرامی فۆتۆشۆپدا كە دەكرێ بڵێن بەهێزترین پرۆگرامی گرافیكیە، ئەركی جوانكردن و دەستكاری كردنی وێنە هەیە، بەڵام فۆتۆشۆپ پێویستی بەزانیاری ورد و شارەزاییەكی زۆر هەیە.
پرۆگرامی Makeup guide پرۆگرامێكە كە ئەركی ئەوەیە كە ئارایشی دەموچاو بكات، لەو پرۆگرامەدا 6 فەرمان هەن بۆ دەستكاری كردنی وێنەكانتان. فەرمانێك تایبەتە بەدانانی ڕەنگی لێو، كە بۆ ئارایشی خانمان دەبێت، بەهۆیەوە دەتوانیت ڕەنگی لێوی وێنەكە بگۆڕی. فەرمانێك تایبەتە بەلێدانی پۆدرە لەدەموچاو. فەرمانی گۆڕینی ڕەنگی چاو. فەرمانی دانانی سێبەر بۆ مژۆڵ و چەند فەرمانێكی دیكە كە بەهۆیانەوە دەتوانیت وێنەكەت بەجوانترین شێوە دەستكاری بكەی. جگە لەو فەرمانانەی ئاماژەمان پێدان دەتوانی بەهۆی پرۆگرامی ناوبراو، دەق لەسەر وێنە دابنێی، سایزی وێنە بگۆڕی و گۆڕانكاری لەكۆنتراستی وێنەداكە بكەی.
Top