زۆر دانیشتن لەسەر كۆمپیوتەر تۆشی ژانت دەكات
وەكالەتی (adb) ئەلمانی
دكتۆرێكی ئەلمانی پاش لێكۆلینەوەیەكی وورد رایگەیاند كە زۆر مانەوە و دانیشتن لەسەر كۆمپیوتەر مرۆڤ تۆشی پشت ئێشەو چاو ئێشەو دەكات ئەو دكتۆرە ناوی دیبایە كە سەر بەر مەلبەندی لێكۆلینەوەی (BITKOM) پاش لێكۆلینەوەكەی چەند رێنمایەكی ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە بەردەوام لەسەر كۆمپیوتەردا دادەنیشن دەبێ رۆژانە لە چوار كات ژمێر زیاتر دانەنیشن وە لەكاتی دانیشتن دەبێ ماوەی نێوان خۆت و شاشەی كۆمپیتەركە 50 سانتیم بێ وە دانیشتنت بە پلەی 90 بێت واتە خۆراست كردن نەك چەماندنەوە وە هەروەها دەبێ لەكاتی بەكارهێنانی ماوسەكە دەست و مەچەك لەسەر ڕان بن تاوەكو ماسولكەی شان و پیل ماندوو نەبن وە هەوەها دەبی كورسیەكەش زۆر نەرمبێ وە جولاویش بێ وە دەبێ تیشكی رۆناكی لەپشتەوەی بەكار هێنەری كۆمپیوتەر بێ وە هەوەها بەكار هێنانی چاویلكەی فۆتۆی پزیشكی وە سەر دانەچەماندن لەكاتی بەكار هێنانیدا وە بۆ ئەوانەی كە ئای فۆن و ئای پاد نۆت بووك و لاپتۆپ بەكار دەهێنن زۆر بەكەمی بەكار بهێنن هۆكاری چاو كزی بەدواوەیە وە هەو كرنی ماسولكەكانی مل و سەر و چاو، چونكە لە بەر بچۆكی شاشەكەیان وادەكات چاو بە تەركیزێكی زۆرەوە كاری ئەنجام بدات ئەمەش وادەكات چاو هەو بكات و ژان بكات .
بۆ ئەوەی تەندروستیت باشبێ ئەو رێنماییانەی سەرەوە جێ بەجێ بكە .
