كامێراڤانی دیجیتالی بۆ مۆبایله كان

كامێراڤانی دیجیتالی بۆ مۆبایله كان
ره‌نگه‌ زۆر جاران بۆتان هاتبێته‌ پێش كه‌ ویستووتانه‌ له‌ خۆتان فیلم هه‌ڵبگرنه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی كه‌ نیازت هه‌یه‌ له‌ كار و ئه‌ركه‌كه‌ی خۆت كه‌ له‌حاڵه‌تی جوڵان و گه‌شتدای فیلم هه‌ڵبگریه‌وه‌، بۆ كاتێكی وا ده‌بێ یارمه‌تی له‌ كه‌سێك وه‌ربگری كه‌ وێنه‌كه‌ت یان فیلمه‌كه‌ت هه‌ڵبگرێته‌وه‌.
ئامێری Swivl ئامێرێكی هۆشمه‌نده‌ كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌تان یان كامێراكه‌تان له‌سه‌ر دابنێی و دوگمه‌ی فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ دابگری. ئێستا بۆ هه‌ر شوێنێك بجوڵێی یان بۆ هه‌ر گۆشه‌یه‌ك بسوڕێی، ئه‌و ئامێره‌ به‌دوات دا ده‌سوڕێ وه‌ك كامێراڤانێكی چالاك ئه‌ركی فیلم هه‌ڵگرتن ئه‌نجام ده‌دات.
Top