كاتێك باس له ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كرێت، هه‌میشه بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێ ته‌له‌ڤزیۆن وه‌ك ئامێرێكی دایمی له سوچێكی ژووره‌وه دابندرێت و بۆ هیچ شوێنێك نه‌بردرێت، چونكه جگه له گرفتی كێش و قه‌واره، ته‌له‌ڤزیۆن پێویستی به وایه‌ری كاره‌بایی هه‌یه. كۆمپانیای شارپ كه ناوێكی ناسراوه له بواری به‌رهه‌مهێنانی تیڤیدا، نوێترین ته‌له‌ڤزیۆنی بێ وایه‌ری به‌رهه‌م هێنا كه وه‌ك زۆر ئامێری تر شه‌حن ده‌كرێته‌وه. قه‌واره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه 30 ئینجه. كێشی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه 2.5 كیلۆیه، به‌قه‌د لاپتۆپێك.