ئێستاكه زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی لای ئێمه‌ش جه‌دوه‌لی سودوكۆیان تێدایه كه جه‌دوه‌له‌كه له 9خانه‌ی ئاسۆیی و 9 خانه‌ی ستوونی پێكدێت و ده‌بێ به ژماره‌ی 1 هه‌تا 9 پڕ بكرێنه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ژماره‌كان له خانه‌كاندا دووباره ببنه‌وه.. له جیهاندا لایه‌نگرێكی زۆری هه‌یه. له‌م دواییه‌دا كۆمپانیایه‌ك كه به‌رهه‌مهێنه‌ری كاتژمێری سه‌یروسه‌رنجراكێشه كاتژمێرێكی سودوكۆی به‌رهه‌مهێناوه و لایه‌نگرێكی زۆریشی هه‌یه. كاتژمێری
Tokyoflash Sudoku Watch 2 له شاشه‌یه‌ك پێكهاتووه كه جه‌دوه‌لی سودوكۆی تێدایه له‌و جه‌دوه‌له‌دا 6 خانه‌یان هیچی تێدا نییه، دوو خانه‌یان بۆ نیشاندانی كاتژمێره، دوو خانه‌ش بۆ نیشاندانی خوله‌ك و دوو خانه‌ی تریش بۆ نیشاندانی چركه‌یه، خانه‌كان به جۆرێك پڕ ده‌بنه‌وه كه یاسای یارییه‌كه تێك ناده‌ن.