ئامێری ups بۆ پاراستی كۆمپیوتەر لەپچڕانی كارەبا

ئامێری ups بۆ پاراستی كۆمپیوتەر لەپچڕانی كارەبا
ئا/ هاوكار كۆیی

خۆشەویستان ئامێری كۆمپیتەر ئامێرێكی هەستیارە بۆیە نابێ لەكاتی كاركردنیدا نابێ كارەبای لێ بپچڕێ، ئێمە ئەوڕۆكە دەبینین كەكارەباكەمان زۆر تەواونیە زۆر جارلەكاتی كاركردنیدا بەهۆی پچڕانی كارەبا كۆمپیتەرەكەمان دەكوژێتەوە ئەمەش زۆر خراپە بۆ كۆمپیتەرەكەمان چونكە دەبێتە هۆی تێكچونی ویندۆزەكە وە زۆر جارهەیە بەشی هەڵگڕ واتە هارد ەكە ڕادەوستێت . جا لێرەدا دەبێ ئامێری بارگاویكەر (شحن) ئەم كێشەیە بۆمان چارەسەردەكات مەبەستمان ups ە ئەم ئامێرە ناهێلێت لەكاتی پچڕانی كارەباكە كۆمپیوتەرەكەمان بكۆژێتەوە بۆماوەی چەند خولەك تاوەكو ئەوكارەی كەكردومانە هەڵیبگرین و دواتر كۆمپیوتەرەكە بكۆژێنینەوە . بۆ ئەم ئامێرە زۆر پێویستە هەبێ بۆ ئەوەی كۆمپیوتەرەكەمان بپارێزێت .
Top