مۆبایلەكانتان بەئاو شەحن بكەنەوە

مۆبایلەكانتان بەئاو شەحن بكەنەوە
جار هەیە بۆ گەشت چوویتە چیا و لەلوتكەی چیا مۆبایلەكەت شەحنی دابەزیوە، هیچ باترییەكی زیادەشت پێ نییە، بەتایبەتی لەوڵاتی ئێمەدا كە كارەبا لەشوێنە دوورەدەستەكان نییەو وڵاتەكەشمان وڵاتێكی شاخاوییە، لەكاتێكی ئاوادا چ دەكەی؟
تەكنۆلۆژیا بیری لەوەش كردۆتەوە، ئامێری Power Trekk ئامێرەكە كە مۆبایلەكانتان بەئاو شەحن دەكاتەوە، ئەم شەحنكەرەوە وەك ئامێرێكی سەرنجڕاكێش لەپێشانگای ساڵانەی CES نیشاندرا.
ئامێرەكە لەهیدرۆژنی ئاوەكە و ئەلكترۆدی تایبەت كرداری وزە بەرهەمهێنان ئەنجام دەدات. شەحنكەرەوە ئاوییەكە دەتوانێت لەیەك كاتدا چەندین ئامێر پێكەوە شەحن بكاتەوە.
Top