تەكنۆلۆژییەكی نوێی LG بەپێنج خولەك ساردییەكە دەتەزێ

تەكنۆلۆژییەكی نوێی  LG بەپێنج خولەك ساردییەكە دەتەزێ
لەسەلاجە یان بەفرگرێكی ئاساییدا بۆ ساردبوون و گەیشتن بەحاڵەتی تەزین ئاو یان ساردەمەنی تر، پێویستی بە30 خولەك و زیاتریشە، بەڵام كۆمپانیای LG لەدوایین داهێنانیدا، سەلاجەیەكی بچووكی تایبەت بەساردەمەنی داهێناوە كە تەنیا لەماوەی 5 خولەكدا ساردەمەنی دەگەیەنێتە حاڵەتی تەزین.
تەكنۆلۆژییە نوێیەكەی LG كە بەBlast-chiller ناسراوە، بەسوود وەرگرتن لەمۆتۆری تایبەت و هەڵمژینی بڵاوكردنەوەی هەوای سارد لەشوێنەكە، دەتوانێ لەماوەی زۆر كەمتر لەحاڵەتی ئاسایی قوتی ساردەمەنیەكان بگەیەنێتە حاڵەتی ساردییەكی تەواو. لەگەرمای هاویندا ئەویش هاوینی ئەم هەرێمە بوونی ئامێرێكی وا گرنگی خۆی هەیە.
Top